بازبدە بۆ ناوەڕۆک
Villa Real Estate
سکای تاوەرز
تەواوبووە

سکای تاوەرز

هه ولير

دەربارەی پڕۆژەکە

ێکهاتەی سكای تاوەرز : پرۆژەكە پێك دێت لە 4 باڵەخانەی 38 نهۆمی. 2 نهۆمی بازرگانی + 32 نهۆمی نیشتەجێبوون(کە دوو نهۆمی کۆتایی دوپلێکسە) 4 نهۆم بۆ گەراجی سەیارە – بەخۆڕایی (بەر لە چوونەوە ژوورەوە بۆردی زانیاری هەیە بۆ زانینی رێژەی پارکینگی بەتاڵ و پڕ. سەرەڕای ئەوەش لە ناوەوەی گەراجەكانیش سیستەمی پێشاندانی شوێنی گیراو یان نەگیراو لە رێگەی ئەلتراساوندەوە دابین دەكرێـت). شوێنی پڕۆژە : پرۆژەكە دەكەوێـتە هەولێر، سەر شەقامی 100 مەتری نێوان كەباب یاسین و هۆتێل ئەرجان. شوێنێكە نزیكە لە سەنتەری شار و سێكتەرە گرنگەكان، هەروەها پڕۆژەكە تاپۆیە و لەسەر هاوبەشەكان تاپۆ دەكرێـت، هەروەها ئەم پڕۆژەیە لە لایەن گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە جێبەجێ دەکرێت. بەرزکەرەوەکان : لە هەر باڵەخانەیەکی (A،B،C): (6 بەرزکەرەوە + 1 بەرزکەرەوەی خزمەتگوزاری ) لە باڵەخانەی (D): (3 بەرزکەرەوە + 1 بەرزکەرەوەی خزمەتگوزاری ) بە داگرتنی یەك دوگمە كامە بەرزکەرەوە نزیک بێت لەو نهۆمە، ئەو دەكرێـتەوە. بەشە بازرگانیەکەی : بوونی دوو كەپری شووشەیی لە شوێنی بەیەكەوە بەستنی تاوەرەكان كە دیمەنێكی جوان دەبەخشێت بە نهۆمی یەكەمی بازرگانی. دوو بەرزکەرەوە تەنها بۆ هاتووچۆی نێوان نهۆمە بازرگانیەکان. تایبەتمەندیەکانی پڕۆژە : کەوەنتەر و مایکرۆوەیڤ و تەباخ و بادەرکێش لە مەتبەخەکان دادەنرێن، بە كوالیتی زۆر باش + دانانی دۆلابی پێڵاو + سوڕەیا لە ژووری دانیشتن + سیستەمی ئینتەرکۆم (لەرێگەی ئینتەرکۆمەوە، لە ناو شوقەوە پەیوەندی دەكرێـت بە مێوانی هاتوو لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی ناو هەر تاوەرێك. لە هەر شوقەیەك دەكرێ پەیوەندی بە هەموو شوقەكانی تر و هەروەها پەیوەندی بە ژووری سێنترال و بە سوپەرمارکێتی پرۆژەكەوە بكرێت، هەمووشیان بەخۆڕاییە. ئەم پەیوەندیانە لەگەل مۆبایلیش رەبت دەكرێن و ئەنجام دەدرێن.) دوو باخچە دروست كراون لە پێشەوە و پشتەوەی پڕۆژە كە گەورەترین نافورەی تێدایە و رازاوەتەوە بە رووناكی و مۆسیقا پارەدانی کارەبا و غاز و ئینتەرنێت بەشێوەی کارت دەبن.

خانووبەرەکانی ئەم پڕۆژەیە

یەکە و خانووبەرە بەردەستەکانی پڕۆژەی سکای تاوەرز.

لە ئێستادا هیچ خانووبەرەیەک لەم پڕۆژەیەدا پیشان نەدراوە.

هەموو خانووبەرەکان ببینە